١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٦:٠٠
ئێران لە ئەمڕۆوە دەچێتە ڕیزی ڕێکخراوی “بریکس”

سەرۆکی کاتی گرووپی بریکس ڕایگەیاند کە ئەندامێتی فەرمی ئێران و چوار وڵاتی دیکە لە ئەو گرووپە لە ئەمڕۆوە واتا سەرەتای ساڵی زایینی نوێیەوە دەست پێدەکات.

 ئانیل سوکلال نوێنەری ئەفریقای باشووری لە گرووپی بریکس ڕایگەیاند کە 5 وڵاتی ئێران، عەرەبستان، ئیمارات، ئێتیووپی و میسر لە ئەمڕۆ یەکەمی ژانڤیەی 2024 ەوە دێنە ڕیزی ئەو گرووپەوە.

وڵاتانی گرووپی بریکس کە لە سەرەتاوە بریتی لە بڕازیل ، ڕووسیا، هیند ، چین و ئەفریقای باشووری بوو، لە ئۆگۆستی ڕابردووەوە 6 وڵاتی بانگهێشت کردووە تا بچنە ڕیزی ئەو گرووپەوە؛ گرووپێک کە ئامانجی بەرەوڕوو بوونەوەی سوڵتەی سیستەمی جیهانی بە ڕێبەری ئەمریکایە. ڕووسیا لە ساڵی 2009 گرووپی بریکسی دامەزراند و ئێستا سەدا 42 ی حەشیمەتی جیهان، سەدا 30 ی جوگرافیای جیهانی و سەدا 24 ی بەرهەمهێنانی ئابووری جیهانیی هەیە.